ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دادگای ئینقلابی شاری دێولان سزای ٦٠ مانگ زیندانی به‌سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره به‌ناوی “سۆهه‌یلا مه‌تاعی”دا سه‌پاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سۆهه‌یلا مه‌تاعی” له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا دوو جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی ویدیۆكۆنفڕانس و به شێوه‌ی فه‌رمایشی له چه‌ند خوله‌كدا به‌ڕێوه‌چووه و له كۆتاییدا ناوبراو به تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی ئاسایشی گشتی”، ته‌بلیغ دژی نیزام” و “به‌لاڕیدابردنی بیر و ڕای گشتی” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سه‌رجه‌م به ٦٠ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه كه قورسترین سزا یانی ١٨ مانگی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.