به پێی ڕاپۆرتی “دیجله فۆڕات” له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ده‌یان هه‌واڵنێر و ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی باكووری كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر و بانگهێشتی دادگای توركیه كراون كه ١٣ كه‌سیان سه‌رجه‌م به ٣٢ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته كه له مانگی مارس بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێرش و ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و بێڕێزی و توندووتیژی دژی ڕۆژنامه‌وانانی توركیه تا ڕادایه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و شه‌ش بنكه‌ی هه‌واڵنێری ئینترنتی له توركیا به تۆمه‌تی “ئیقدام دژی ئه‌منییه‌تی میللی” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” داخراون.