له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شار شنۆ به ناوی “مێهران سۆله‌یمان پوور” له لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌و شاره سزای ١٨ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
به پێی زانیارریهكان، دادگای ڕژیم ئه‌و هاووڵاتییه‌ی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به زیندان مه‌حكووم كردووه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوی “هاشم خووران” له لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه سزای ٣٠ مانگ زینانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو.