به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی ههینی ٢٦ی مانگی خاكهێوه، هاووڵاتییەک بە ناوی “هوشیار شەعبانی” خەڵکی شاری بانە، لەلایەن دادگای شاری سەقزهوه، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی “تهبلیغ دژی نیزام” بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کردووە. جێگای ئاماژهیه كه “هووشیار شهعبانی” ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٠ی ههتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.