له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ١٨ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ر شه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شاری شنو به‌ناوه‌كانی “فه‌رهاد كازمی”، “خالد ده‌شتی”، “عه‌بدۆلڕه‌حیم ڕه‌حیمی”، “ئێحسان سه‌فایی فه‌ر”، “محه‌ممه‌د په‌یغامی” و “فه‌ردین خوش خاهیش” دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ئه‌و حوكمه، “فه‌رهاد كازمی” به‌تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به دوو ساڵ زیندان، “خالد ده‌شتی” به تۆمه‌تی “سه‌رپێچی له فه‌رمانی پولیس” به دوو ساڵ زیندان، “عه‌بدۆلڕه‌حیم ڕه‌حیمی” به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی و خراپكردنی ئه‌مواڵی ده‌وڵه‌تی” به پێنج ساڵ و سێ مانگ، “ئێحسان سه‌فایی فه‌ر” به دوو ساڵ، “محه‌ممه‌د په‌یغامی” به دوو ساڵ و “فه‌ردین خوش خاهیش” به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی و تێكدانی ئه‌مواڵی گشتی” به پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون.