سه‌رۆك وه‌زیر و وه‌زیری دادی بلژیك ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماه‌ز به بنه‌ماڵه‌ی “ئۆلیویه واده‌كاستیل”یان ڕاگه‌یاند كه ڕۆڵه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ٢٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و شارۆمه‌نده بلژیكیه چالاكێكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندانی ڕێكخراوه‌یه‌كی یاریده‌ری لێقه‌وماوانی ڕووداوه سرووشتییه‌كانه و له گه‌شتێكدا بۆ ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و به‌رپرسانی ڕژیم ده‌یانویست له‌گه‌ڵ “ئه‌سه‌دۆڵڵا ئه‌سه‌دی” دیپلۆمات تیرۆریستی به‌ندكراو له بلژیك بیگۆڕنه‌وه، به‌ڵام كاتێك دادگای بلژیك ڕێگه‌ی له‌و مامه‌ڵه‌یه گرت ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی ٢٨ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ناوبراو دا سه‌پاند.