کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی كرێكاری شیركه‌تی واحیدی تاران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دادگای ئینقلابی تاران سزای ٦ ساڵی زیندانی به‌سه‌ر دوو چالاكی كرێكاری شیركه‌تی واحیدی تاران به‌ناوه‌كانیڕه‌زا شه‌هابیوحه‌سه‌ن سه‌عیدیدا سه‌پاند.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ڕژیم ئه‌و دوو چالاكه‌ كرێكارییه‌ی به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه‌ و به‌پێ زانیارییه‌كان پێنج ساڵ له‌و حوكمه ئه‌چێته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه‌. هه‌روه‌ها دادگای ڕژیم ئه‌و دوو چالاكه‌ی له‌ به‌شداریكردن له‌ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مه‌نع كردووه‌ و بۆ ماوه‌ی ٢ ساڵ ناتوانن له‌ شاری تاران و ده‌ورووبه‌ری نیشته‌جێ بن.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی

-

شه‌رمه‌زاركردنی هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل له‌لایه‌ن ٤٨ وڵاتی جیهان

-

دادگاییكردنی دووباره‌ی “تووماج ساڵحی” له‌ ئیسفه‌هان

-

مه‌رگی ده‌یان كه‌س به‌هۆی مه‌سره‌فی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ مازه‌نده‌ران

-

ڕفاندنی خۆشكی “نیكا شاكه‌ره‌می” له‌ تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی شه‌ش كرێكار له‌ پایانه‌ی شه‌رقی تاران

-