کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “عه‌لی ناڕوویی” شارومه‌ندی به‌لووچی خه‌ڵكی زاهیدان له‌لاین ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ١٣ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌، هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌د په‌رهام وه‌رده‌ل” هونه‌رمه‌ند و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ سێ ساڵ و ٧ مانگ زیندان سزا دراوه‌.

“عه‌لی ناروویی” ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیڵتلاعاته‌وه‌ له‌ شاری زاهیدان ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ بیانووی به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان په‌روه‌ندی بۆ ساز كرا. پاش هێرشی جه‌یشۆلعه‌دل له‌ ڕێكه‌وتی ١٧ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ بۆ سه‌ر كه‌ڵانته‌ری ١٦ی زاهیدان، به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ناچار به‌ ئێعترافی ئیجباری كرا. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ گرووپی جه‌یشۆلعه‌دل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ عه‌لی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وانه‌وه‌ نییه‌ و ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه نییه‌، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ناوبراوی به‌ ١٣ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان سزا داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند و چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به‌ ناوی “محه‌ممه‌دپه‌رهام وه‌ردل” كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٢دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ بۆ سێ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی ته‌عزیزی كه‌م كرایه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و خووزستان

-

چۆڵكردنی ١٢ خانووی ئاوایی سلۆكی مهاباد به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی

-

سه‌پاندنی سزای ١٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌كی كورد له‌ قووچان

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “دلێر زاهدی پور” له‌ گرتووخانه‌ی مه‌ریوان

-

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئه‌راك دژبه‌ پیسبوونی هه‌وا

-