ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دادگای ئینقلابی تاران سزای ٦ ساڵی زیندانی به‌سه‌ر دوو چالاكی كرێكاری شیركه‌تی واحیدی تاران به‌ناوه‌كانی “ڕه‌زا شه‌هابی” و “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ڕژیم ئه‌و دوو چالاكه كرێكارییه‌ی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه و به‌پێ زانیارییه‌كان پێنج ساڵ له‌و حوكمه ئه‌چێته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه. هه‌روه‌ها دادگای ڕژیم ئه‌و دوو چالاكه‌ی له به‌شداریكردن له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مه‌نع كردووه و بۆ ماوه‌ی ٢ ساڵ ناتوانن له شاری تاران و ده‌ورووبه‌ری نیشته‌جێ بن.