له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندکارێكی زانكۆی خەڵکی مەریوان به‌ناوی “سه‌ید پووریا نه‌حوی”، لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه بە ٥ ساڵ زیندان، مەحکووم کراوه.
ئەو هاووڵاتییه خوێندکاری زانکۆی فەننی “شەمسیپوور”ی تارانە و بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی بەمەبەستی هەوڵدان دژی ئاسایشی گشتی” و “بەشداریکردن لە کۆبوونەوە نایاساییەکان”، بەبێ دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر بۆ زیندانی فه‌شافوویه ڕاگوێزرا.