ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، “لوقمان قادری” هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “پەسوێ” سەر بە شاری پیرانشار کە پاییزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و ئێستا لە بەندیخانەی ورمێ بەندکراوە، لەلایەن دادگای ڕژیمه‌وه بە تۆمەتی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای ٢ ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “لوقمان قادری” ڕۆژی هەینی ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هه‌تاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشاره‌وه دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕگوێزرابوو. ناوبراو دوای ٦ مانگ ڕاگیران لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بێ ئەوەی دۆسیەکەی یەکلایی بکرێتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئه‌و شاره گوازرابۆوه.