کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی دووبارەی ئێعدام به‌سه‌ر “نایب عەسکەری” له‌ زیندانی ورمێ

سه‌پاندنی دووبارەی ئێعدام به‌سه‌ر نایب عەسکەری له‌ زیندانی ورمێ

“نایب عەسکەری” زیندانیی سیاسیی خەڵکی ورمێ جارێکی دیکە لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ موحاره‌به‌ و ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “نایب عەسکەری” ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێوە دەستبەسەر و پاش سێ مانگ ڕاگیران لە گرتووخانه‌ی ئەو ناوەندە ئەمنیەتیه‌ بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرابوو. ناوبراو پێشتر لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بووە و ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی لەلایەن دادگای ئینقلابی ورمێوە بە تۆمەتی “ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌ێكێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ موحاره‌به‌ و ئێعدام مه‌حكووم كرابوو به‌ڵام پاش ده‌ر‌بڕینی ناڕه‌زایه‌تی حوكمه‌كه‌ی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ هه‌ڵپه‌سێردرا و په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕاگوێزی لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ كرا. ئەو زیندانییە سیاسییە نەخۆشیی بەردی گورچیلەی هەیە و سەرەڕای ڕاسپاردەی پزیشکان بۆ چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی زیندان تاکوو ئێستا بە هۆی دژایەتیی بەرپرسانی زیندان لە دەسپێڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی دەرمانی بێبەری کراوە.