به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، “نایێب عه‌سگه‌ری” به‌ندكراوی كوردی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ورمێوه به ئێعدام مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “نایێب عه‌سگه‌ری” ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی پاش وه‌رگرتنی ئه‌ماننامه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌ڕایه‌وه ئێران و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه كرا. ناوبراو سه‌ره‌تا به شێوه‌ی غیابی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ورمێه‌وه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامیه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به موحاره‌به مه‌حكووم كرا. پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی نایێب له ئاست ئه‌و حوكمه، دادگای ورمێ بۆ جارێكی دیكه ئه‌و به‌ندكراوه‌ی به تۆمه‌تی “خه‌باتی چه‌كداری دژبه ڕژیم” به ئێعدام مه‌حكووم كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم سناریۆسازیان بۆ ئه‌و به‌ندكراوه كردووه و ناوبراویان به تۆمه‌تی كوشتنی فه‌رمانده‌یه‌كی سپای پاسداران به ناوی “موسته‌فا سۆڵتانی” له ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی به ئێعدام مه‌حكووم كردووه، له حاڵێكدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سپای پاسداران به‌هۆی نه‌خۆشی كۆڕۆنا گیانی له‌ده‌ست دابوو.