پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوه‌كانی “فه‌هاد مه‌عرووفی“، “ڕه‌حمان ئه‌سه‌دی“، “ڕێبوار چاركداری“، “عۆبه‌ید ئه‌نوه‌ری” و “جه‌لال قادرزاده” ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، له لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه سزای به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
به پێی حۆكمی دادگای ڕژیم، “ڕه‌حمان ئه‌سه‌دی” به چوار ساڵ زیندان، “فه‌رهاد مه‌عرووفی” به سێ ساڵ زیندان، “عۆبه‌ید ئه‌نوه‌ری” به دوو ساڵ زیندان، “ڕێبوار چاركداری به یه‌كساڵ زیندان و “جه‌لال قادرزاده” به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون. جێی ئاماژه‌یه كه دادگای ڕژیم ئه‌و پێنج هاووڵاتییه‌ی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌زیندان مه‌حكووم كردووه.