به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، ژینگەپارێزێكی خەڵکی مەریوان بە ناوی “داناسەمەدی” لەلایەن دادگای ئه‌و شاره‌وه حۆكمی پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا، له لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتییه‌ك به ناوی “یووسف ته‌نخاه” خه‌ڵكی گوندی “تاچین ئاوا”ی سه‌ر به شاری شنۆ له لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه به یه‌ك ساڵ و چوار مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ڕژیم له شاری مه‌ریوان، “داناسەمەدی” بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه. ناوبراو ڕۆژی هەینی ۱۹ی بەفرانبار یساڵی۹۹ لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر وڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنەکرابوو. هه‌روه‌ها ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم پێشتریش “یووسف ته‌نخاه”ی به تۆمه‌ته‌كانی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی” به ١٦ ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كردبوو.