به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دادگای ئینقلابی شاری شنۆ حوكمی “موحاریبه”ی به‌سه‌ر یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌و شاره به‌ناوی “فه‌رزاد تاها” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ دا سه‌پاندووه و گیانی له مه‌ترسی جێددی دایه.
جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردووش ڕێكخراوی لیبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر سه‌پاندنی حوكمی “موحاریبه” به‌سه‌ر ٢٨ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایانه و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانیان له داهاتوویه‌كی نزیكدا هۆشداری دابوو و داوای له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كردبوو ده‌ست به‌جێ ئه‌و حوكمانه ڕابگرێت و ڕێگه بدات چاودێرانی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌شداری دادگایی كردن ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراونه بن و دڵنیا ببنه‌وه كه پارێزه‌ریان بۆ دابین كراوه.