به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” له شاری كه‌ره‌ج به‌ناوی “شایان چارانی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “شایان چارانی” له مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كه‌ره‌جه‌وه به تۆمه‌تی “كوشتنی به‌سیجیه‌ك به‌ناوی ڕۆحۆڵڵا عه‌جه‌میان” و به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كرا. ناوبراو له خێزانێكی هه‌ژاره و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌ی له ڕۆژانی داهاتوون.