به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، باوك و كۆڕێكی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د به ناوه‌كانی “مه‌جید خۆش مه‌نزه‌ر” و “ئه‌میر ڕه‌زا خۆش مه‌نزه‌ر” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به موحاره‌به مه‌حكووم كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌جید خۆش مه‌نزه‌ر” ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ و كارمه‌ندی ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵی ترافیكی شاری مه‌شهه‌ده و كۆڕه‌كه‌ی “ئه‌میر ڕه‌زا” پاڵه‌وانی یاری بۆكسه كه به بیانووی له‌كارخستنی دووربینه‌كانی چاودێری ئه‌و شاره و ڕێگری له ده‌ستڕاگه‌یشتنی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به فیلمی دووربینه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به موحاره‌به مه‌حكووم كراون.