به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دوو مێرمنداڵی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “فه‌رهاد نه‌خه‌عی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و “محه‌ممه‌د فوولادی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی چابه‌هار و لاوێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “ڕامین پوورئه‌مین” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به موحاره‌به مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌رهاد نه‌خه‌عی” و “محه‌ممه‌د فوولادی” ماوه‌ی ٨٠ ڕۆژه له گرتووخانه‌ی ئیدراه‌ی ئیتلاعات دان و له‌و ماوه‌یه‌دا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كراون و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانیان له ڕۆژانی داهاتوودا هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه چالاكێكی ژینگه‌یی به‌ناوی “ڕامین پوورئه‌مین” به‌هۆی به‌شداریكردن له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی تاران، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه و گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.