ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی به‌فرانبار، “ئه‌شكان مۆروه‌تی” لاوی وه‌رزشوانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری سنه له‌لایه‌ن دادگاوه به موحاره‌به تۆمه‌تبار كرا و مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی درووست بووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌شكان مۆروه‌تی” له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری سنه به‌ته‌نێ خۆی له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم كه گه‌مارۆیان دابوو به‌شه‌ڕ هات و به ته‌قه‌ی جه‌نایه‌تكارانی خامنه‌یی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه كرا، به‌ڵام پاش عه‌مه‌لیاتی پزیشكی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندرا و له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و حوكمی موحاره‌به خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌یه.