له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم لاوێكی خه‌ڵكی شاری مه‌لێكانی به‌ناوی “مه‌یسه‌م موبه‌رهێن” به تۆمه‌تی موحاره‌به به‌ئێعدام مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌یسه‌م موبه‌رهێن” ڕۆژی ٨ی سه‌رماوه‌ز له نزیك بازگه‌ی پۆلیسی ڕێگای هه‌شتڕوود- مه‌راغه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ته‌ورێز كرابوو. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ڵاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، “مه‌یسه‌م” له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی هێزه ئه‌منیه‌كان ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراوه و ئێستا تۆمه‌تی موحاره‌به‌یان سه‌پاندووه به‌سه‌ریدا و دادستانی مه‌راغه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی زۆره.