به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی خه‌ڵكی كامیاران به‌ناوی “پووریا جه‌واهێری” كه ڕۆژی ٨ی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، وێڕای ئه‌شكه‌نجه‌بوون، له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی موحاره‌به به ئێعدام مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “پووریا” له په‌یوه‌ندییه‌كی كورتی ته‌له‌فوونی كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا هه‌بووه ڕایگه‌یاندووه كه له گرتووخانه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی شاری سنه ڕاگیراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و په‌راسوویه‌كی شكاوه، به‌ڵام ته‌له‌فوونه‌كه‌ی پچڕاوه و پاش به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، دادستانی شاری كامیاران پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه حوكمی ڕۆڵه‌كه‌یان موحاره‌به‌یه و ئه‌گه‌ری