به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، چوار شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی سنه به ناوه‌كانی “كه‌یوان زه‌ندی”، “ئارام ئازاد”، “سه‌ردار شاهمورادی” و “هووشه‌نگ چوارگورگه” كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به موحاره‌به مه‌حكووم كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چوار هاووڵاتیه له ئێستادا له زیندانی ناوه‌ندی سنه ڕاگیراون و مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره. “كه‌یوان زه‌ندی”، “ئارام ئازاد”، “سه‌ردار شاهمورادی” و “هووشه‌نگ چوارگورگه” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار، ناچار به ئیعترافی ئیجباری دژبه خۆیان بوون. ئه‌و چوار كه‌سه تۆمه‌تبارن به كوشتنی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كه له چله‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١دا كوژرا. شایانی باسه كه هێشتا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ر بۆ تاوانبار ناسینی ئه‌و چوار لاوه له‌به‌رده‌ستدا نییه و دانپێدانه‌كانیان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا بووه.