کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی موحاره‌به‌ به‌سه‌ر چه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی “ژینا” له‌ ته‌ورێز

سه‌پاندنی حوكمی موحاره‌به‌ به‌سه‌ر چه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ئینقلابی ته‌ورێز ٧ كه‌س له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا”ی له‌و شاره‌ به‌ موحاره‌به‌ مه‌حكووم كردووه‌ و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانیان له‌ داهاتوویه‌كی نزێك دا هه‌یه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ بریتیه‌ له‌: “پژمان ئیسلامی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، “باقر تاجی ئه‌حمه‌دی فه‌رد” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، “ئومید عه‌دبۆڵڵابه‌یگی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، “عه‌لیڕه‌زا شێردڵ” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، “ئه‌میر ئه‌حمه‌دیان” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، “مێهدی فه‌نایی” ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ و “ئه‌نووش ئاده‌می” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و حه‌وت به‌ندكراوه‌ له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی نێوان ٣١ی خه‌رمانان بۆ ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ته‌ورێز ڕاگوێزرابوون و دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ تۆمه‌تی “ئاگردانی ئه‌مواڵی ده‌وڵه‌تی”، “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری” و “لیدری ناڕه‌زایه‌تیه‌كان” به‌ موحاره‌به‌ مه‌حكووم كرابوون.