سه‌پاندنی حوكمی موحاره‌به به‌سه‌ر كارمه‌ندێكی شاره‌داری مه‌شهه‌د
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ئێران، كارمه‌ندێكی شاره‌داری مه‌شهه‌د به‌ناوی “مه‌جید خۆش مه‌نزه‌ر” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی موحاره‌به به ١٠ ساڵ زیندان و یه‌ك ساڵ دوورخستنه‌وه بۆ شاری تایباد مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌جید خۆش مه‌نزه‌ر” له به‌رواری ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی موحاره‌به به ١٠ ساڵ زیندان و یه‌ك ساڵ دوورخستنه‌وه بۆ تایباد مه‌حكووم كرا. ناوبراو كارمه‌ندی به‌شی كۆنتڕۆڵی ترافیكی شاره‌داری مه‌شهه‌ده و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه خرابۆوه ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی فیلمی دووربینه‌كانی سه‌ر شه‌قام به مه‌به‌ستی شناسایی ناڕازیان ڕاده‌ستی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه بكات، به‌ڵام ناوبراو خۆی بوارد و ته‌واوی فیلمه‌كانی پاك كردبۆوه.