ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، له‌قی ١٠١ی دادگای فه‌شافوویه سزای زیندان و شه‌لاقی به‌سه‌ر ٨ چالاكی كرێكاری و سیاسی‌دا سه‌پاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌شت چالاكه بریتیه له : “ئیسماعیل گرامی”، “عه‌لیڕه‌زا فه‌رشی”، “شاپوور ئیحسانی ڕاد”، “غولام ڕه‌زا هادی پوور”، “ئه‌كبه‌ر فه‌ره‌جی”، “داوود عه‌بدۆڵڵاهی” و “شه‌هاب سوڵتانیان” كه له‌لایه‌ن له‌قی ١٠١ی دادگای فه‌شافوویه هه‌ر یه‌كه‌و به ١١ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان و ٥٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش داڕشتنی پلانی هێرشی كه‌سێكی سه‌ر به ڕژیم له نێو زیندان بۆ سه‌ر ئه‌و ٨ به‌ندكراوه، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌ستی دایه په‌روه‌نده سازی و حوكمی زیندانی و شه‌لاقی به‌سه‌ریاندا سه‌پاند.