به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د جه‌واهری” خوێندكاری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له زانكۆی تاران له‌لایه‌ن لقی ٧٤ی دادگای ئه‌و شاره‌وه به ٤ ساڵ و حه‌وت مانگ زیندانی ته‌زیری و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق و ٢ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “محه‌ممه‌د جه‌واهری” خوێندكاری بواری كۆمه‌ڵناسی زانكۆی تاران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌راسه‌ته‌وه له خابگاه ده‌ركرابوو و پاشان له ترمیناڵی شاری تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای تێپه‌ڕبوونی ٢١ ڕۆژ به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازادكرا. ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی و هه‌روه‌ها تێكدانی ئاسایشی گشتی” به ٤ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.