کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر “ئیمان سه‌میمی”

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌ سه‌ر ئیمان سه‌میمی 1

ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣،ئیمان سه‌میمیچالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی ئاباده‌ سه‌ر به‌ ئوستانی فارس، له‌ لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی شارستانی ئاباده‌وه‌ حوكمه‌كه‌ی بۆ ٤ ساڵ و ٧ مانگ كه‌م كرایه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،ئیمان سه‌میمیچالاكی مه‌ده‌نی و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی ژینا، به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم،بێڕێزی به‌ پیرۆزییه‌كانی ئیسلاموبێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، حوكمی ٨ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، كه‌ به‌ ته‌نیا ٥ ساڵی به‌ بۆنه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆستێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بووه‌. ناوبراو پاشتر له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌دا حوكمه‌كه‌ی بۆ ٤ ساڵ و ٧ مانگ كه‌م كرایه‌وه‌ و بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ كرا.