به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ئێران، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای دوو جار ئێعدامی به‌سه‌ر لاوێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی نه‌وشه‌هر به‌ناوی “مێهدی محه‌ممه‌دی فه‌رد” سه‌پاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مێهدی محه‌ممه‌دی فه‌رد” له ڕێكه‌وتی ١٠ ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌ته‌كانی “موحاره‌به” و “افساد فی الارض” به دوو جار ئێعدام مه‌حكووم كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كاندان و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا هه‌واڵه‌كه‌ی میدیایی نه‌كراوه‌ته‌وه و پۆلیس ئه‌و لاوه‌ی ته‌نیا به بیانووی ئاگردانی كیووسك ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراوه.