“ئه‌میر ولایه‌تی” له بریندارانی چاوی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلای تارانه‌وه به به‌غی( چالاكی چه‌كدارانه دژبه كۆماری ئیسلامی) تۆمه‌تبار و بانگهێشتی دادگا كرا.
به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگوسته‌ری تاران، “ئه‌میر ولایه‌تی” به “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كانی دژبه‌ری ڕژیم”، “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” تۆمه‌تبار و به به‌غی مه‌حكووم كراوه. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری تاران به سێ فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكرا و بینایی چاوێكی له‌ده‌ست دا.