کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی “افساد فی الارض” به‌ سه‌ر به‌ندكراوێكی شۆڕشی ژینا

سه‌پاندنی حوكمی افساد فی الارض به‌ سه‌ر به‌ندكراوێكی شۆڕشی ژینا

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ندكراوێكی شۆڕشی ژینا به‌ ناوی “سه‌عید شیرازی” كه‌ له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ “افساد فی الارض” مه‌حكووم كراوه‌.

به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، “سه‌عید شیرازی” له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ تۆمه‌تی “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی و تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به‌ “افساد فی الارض” مه‌حكووم كراوه‌. ناوبراو له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌ شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.