به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لاوێكی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان به‌ناوی “مه‌حموود مێهرابی” ماوه‌ی چوار مانگه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به “افساد فی لارض” مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “مه‌حموود مێهرابی” له‌ماوه‌ی چوار مانگ به‌ندكرانی دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و ئێستا باری ته‌ندرووستی ناجێگیره. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٢ ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ به دانانی بارمته ئازاد كرابوو. “مه‌حموود مێهرابی” ته‌نیا چه‌ند كاتژمێر دوای ئازادكرانی بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان گوازرایه‌وه و ئێستا له ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.