“محه‌ممه‌د موقیمی” پارێزه‌ی “موژگان كه‌شاوه‌رز” له چالاكانی ناسراوی مافی ژنان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه به “افساد فی الارض” مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موژگان كه‌شاوه‌رز” چالاكی مافی ژنان و له ناڕازیان به حیجابی زۆره‌ملێ كه پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بیلغ دژی نیزام”، “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كان” به ٢٣ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم و به‌بۆنه‌ی نه‌خۆشیه‌وه له زیندان به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوو، له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه دا به “افساد فی الارض” مه‌حكووم و مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی له‌سه‌ره.