به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ر ١١ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ، تالش و نه‌وشه‌هردا سه‌پاندووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، پێنج لاوی خه‌ڵكی شنۆ به‌ناوه‌كانی “شه‌هرام مه‌عرووف مه‌ولا”، “كاروان شاهی په‌روانه”، “هه‌ژار حه‌میدی”، “ڕه‌زا ئیسلام دووست” و “فه‌رزاد تاهازاده” له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی موحاربه به ئێعدام مه‌حكووم كراون، هه‌روه‌ها پێنج لاوی خه‌ڵكی شاری تالش له ئوستانی گیلان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و ئوستانه‌وه حۆكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه كه ناسنامه‌كه‌یان بریتیه له: “سه‌جاد ڕه‌حمانی”، “محه‌ممه‌د ڕه‌زا عاشری”، “كامیار بامداد”، “سادق سدیق” و “میلاد بێ ده‌ریغ”، له نه‌وشه‌هری مازه‌نده‌رانیش لاوێك به‌ناوی “لوقمان ئازادیان” به تۆمه‌تی “فساد فی الارض” و موحاره‌به به ئێعدام مه‌حكووم كراوه.