کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ورمێ

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی، سزای سێدارەی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچكه‌ی “کۆتۆل”ی سەر بە ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی دا سەپاند.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ته‌وحید ده‌روێشی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “گڕناوێك”ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی “كۆتۆل”ی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ڕۆژی شه‌مممه‌ ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌  كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانه‌كانی شاری ته‌ورێز، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له‌ یه‌كێك له‌ به‌نزینخانه‌كانی شاری ته‌ورێز له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نج و ئازار دراوه‌ و پاشان به‌بێ هه‌بوونی مافی پارێزه‌ر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، ئه‌وه‌‌ له‌ حاڵێكدا كه‌ ناوبراو ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی سزای شه‌لاق و زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیلام

-

نادیاری چاره‌نووسی ٧ هاووڵاتی به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی له‌ ماهشه‌هر

-

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌به‌رده‌م زیندانی “قزل حه‌سار”

-

ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی ئه‌هواز

-

ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی ڕۆژنامه‌وانانی ئێران له‌لایه‌ن فدراسیۆنی ڕۆژنامه‌وانانه‌وه‌

-