ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له تاران سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ناوی “مێهدی به‌همه‌ن”دا به تۆمه‌تی “سیخۆڕی بۆ ئیسڕائیل” سه‌پاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مێهدی به‌همه‌ن” شه‌وی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات كرا و له‌وێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، “مێهدی” له مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان بێبه‌ش كراوه و ئێستا له به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین دا ڕاگیراوه.