ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی به‌فرانبار، هاووڵاتیه‌كی كوردی خه‌ڵكی بروجێرد به‌ناوی “مه‌سعوود به‌یرانوه‌ند” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و شۆفێری كامیۆن، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ١ی به‌فرانبار “مه‌سعوود به‌یرانوه‌ند” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ گڕینی كه‌لووپه‌لی نیوماڵ ده‌چێته بازاڕ به‌ڵام چه‌ندین لیباس شه‌خسی چوماقداری ڕژیم هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و ناوبراو بۆ به‌رگری له خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیان به‌شه‌ڕ دێت و پاش كاتژمێرێك له شه‌قامی حافزی شومالی بروجێرد ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “مه‌سعوود” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كراوه.