له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم لاوێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی گورگانی به‌ناوی “مێهدی شه‌ریف” به تۆمه‌تی “فساد فی الارض” به ئێعدام مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مێهدی شه‌ریف” ته‌نیا ١٧ ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر ڕاگوێزی دادسه‌رای گورگان كراوه و له‌وێ به‌بێ هه‌بوونی پارێزه‌ر و له ماوه‌یه‌كی كورتدا به تۆمه‌تی “فساد فی الارض” به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه “مێهدی شه‌ریف” كرێكار و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار و بێكه‌سه و هیچ ده‌نگێكی بۆ پاڵپشتی نییه.