به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ لاوی دیكه به‌ناوه‌كانی “ئاره‌ش قه‌نبه‌ری” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و كرێكاری خه‌ڵكی ئیسفه‌هان، “كامبیز خه‌روت” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و خه‌ڵكی زاهیدان و “جه‌واد ڕووحی” خه‌ڵكی مازه‌نده‌ران له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به موحاره‌به و ئیعدام مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،”ئاره‌ش قه‌نبه‌ری” كرێكار و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژاره كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم و بۆ گرتووخانه‌ی “ده‌ستگرد” گوازراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها لاوێكی به‌لووچی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ناوی “كامبیز خه‌روت” كه له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو له‌لایه‌ن دادگاوه به “افساد فی الارض” مه‌حكووم و سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوێكی خه‌ڵكی ئوستانی مازه‌نده‌ران به‌ناوی “جه‌واد ڕووحی” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه و مه‌ترشی له‌سێداره‌دانی ئه‌و سێ لاوه له داهاتوویه‌كی نزیك دا هه‌یه و بنه‌ماڵه‌كانیان داوای یارمه‌تی له كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ن.