سامان یاسین (سەیدی)، هونەرمەندی خەڵکی کرماشان لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانهوه، بە سەرۆکایەتیی دادوەر “سەڵەواتی” بە تۆمەتی “موحاربە” بە ئێعدام مەحکووم کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەو حوکمە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بە سەر ئەو هونەرمەندەدا، سەپاوە و دۆسییەکەی ڕەوانەی دیوانی باڵای وڵات، کراوە. ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی سەرماوەز، دایکی “سامان یاسین” بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک، ڕوو لە خەڵک و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، خوازیاری پشتیوانی لە کوڕەکەی و هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی سامان بوو. جێگای ئاماژهیه كه “سامان یاسین” لەو دادگایەدا بە “موحاربە لە ڕێگای تەقەکردن بە دەمانچە و چەکی ژ٣” و “کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان لە دژی ئەمنییەتی میللی” تۆمەتبار کراوه. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی ئەو فیلمە کە لە دادگا بڵاو کراوەتەوە، سامان ڕوو لە دادوەر دەڵێت ئەو تەنیا “تفەنگ بادی” هەیە و هیچ تاوانێكی ئهنجام نهداوه. سامان یاسین لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەر، لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانە سەرتاسەرییەکان لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو.