ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی دیكه به‌ناوه‌كانی “سه‌ید ساڵح میرهاشمی” لاوی وه‌رزشوانی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان و “سه‌عید شیرزادی” خه‌ڵكی تاران دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌ید ساڵح میرهاشمی” پاڵه‌وانی وه‌رزشه ڕه‌زمیه‌كانه و ڕۆژی ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌ی بێ سنوور، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی موحاره‌به به ئێعدام مه‌حكووم كراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه دادگای شاری تاران حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “سه‌عید شیرزادی” به‌هۆی چالاكییه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا سه‌پاندووه كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لای ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤه‌وه به‌دوای خۆیدا هێناوه.