به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، خۆپێشانده‌رێك به‌ناوی “ماهان سێداره‌ت مه‌رنی” له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكوومه كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ماهان” له كاتێكدا كه له باشگا وه‌رزشییه‌كه‌ی خه‌رێكی وه‌رزش بووه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به “تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌قۆ به ئامانجی ئیجماع و ته‌بانی دژی نیزام” و هه‌روه‌ها “ئاگردانی ماتۆڕی مه‌ئموورانی ڕژیم” به ئێعدام مه‌حكووم ده‌كرێت.