کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بیجاڕ

سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بیجاڕ 3

“محەممەد مێهدی کەرەمی”، خەڵکی بیجاڕ، کە لە کاتی ڕێوڕەسمی چلەی “حەدیس نەجەفی”، له‌ شاری کەرەج دەستبەسەرکرابوو، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و ئەگەری جێبەجێکردنی سزاکەی زۆرە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،”محەممەد مێهدی کەرەمی”، تەمەن ٢٢ ساڵ، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئو‌ستانی ئەلبۆرزه‌وه‌ بە تۆمەتی “فساد فی الارض” بە موحاربە مەحکوم و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ جه‌له‌سه‌ی بەدواداچوون بۆ تۆمەتەکانی “محەممەد مەهدی” و ١٤ هاووڵاتی دیکە لەژێر ناونیشانی  دۆسییەی کوژرانی بەسیجییەک بەناوی “ڕوحوڵڵا عەجەمیان”، ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی سەرماوەز بەڕێوەچووە کە لەو جه‌له‌سه‌یه‌دا ناوبراو وەک تۆمەتباری سەرەکی ئەو دۆسییەیە ناسێندرا. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لەژێر ئەشكەنجەی دڕندانەی ڕۆحی و فیزیکی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا بووە و چەندین جار هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی لێکراوە.