کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

سه‌پاندنی جه‌زای نه‌قدی به‌سه‌ر ١٧ كرێكاری كارخانه‌ی “ئازه‌رئاب”

سه‌پاندنی جه‌زای نه‌قدی به‌سه‌ر ١٧ كرێكاری كارخانه‌ی ئازه‌رئاب 1

وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: ١٧ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “ئازه‌رئاب”ی ئه‌راكی به‌ په‌رداختی ٣ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای نه‌قدی مه‌حكووم كردووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشتر ئه‌و ١٧ كرێكاره‌ به‌ سێ مانگ و ١ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوون و ڕۆژی ڕابردوو وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕایگه‌یاند: ئه‌و سزایه‌ی پێشتر به‌ سه‌ر كرێكاره‌كاندا سه‌پاندبووی، بۆ جه‌زای نه‌قدی گۆڕاوه‌ و ئه‌و كرێكارانه‌ ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ چوار كرێكاری كارخانه‌ی “ئازه‌رئاب” له‌و تۆمه‌تانه‌ی خرابۆوه‌ پاڵیان بێتاوان ناسێندران و ١٧ كرێكاری دیكه به‌ تۆمه‌تی به‌شداری له‌ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و كارخانه‌یه‌،‌ به‌ ٣٠ زه‌ربه شه‌لاق و ٣ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوون.