پارێزه‌ری “تووماج ساڵحی” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: دوو تۆمه‌تی تازه خراوه‌ته پاڵ كه‌یفه‌رخواستی ناوبراو و ئه‌و هونه‌رمه‌نده به “به‌غی(شه‌ڕی چه‌كدارانه دژی نیزام)” و “ئیجماع و ته‌بانی بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” تۆمه‌تبار كراوه.
به‌وته‌ی پارێزه‌ری تووماج، پێشتر ئه‌و تۆمه‌تانه له كه‌یفه‌رخواستی “تووماج”دا نه‌بووه و تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ش له په‌روه‌نده‌كه‌یدا بوونی نییه كه تۆمه‌تی هاوكاری بخرێته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها هیچ‌کات ئه‌ندامی هیچ گرووپ و ده‌سته‌یێك نه‌بووه، ته‌نانه‌ت چه‌قۆی ئاشپه‌زخانه‌ش لێ نه‌گیراوه تاكوو تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك بخرێته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی. شایانی باسه كه به‌پێی یاسای ئیسلامی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك تۆمه‌تی “شه‌ڕی چه‌كدارانه دژی حكوومه‌ت” بخرێته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی ئه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم ده‌كرێت.