کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی تۆمه‌تی به‌غی به‌سه‌ر چوار به‌ندكراوی به‌لووچ

سه‌پاندنی تۆمه‌تی به‌غی به‌سه‌ر چوار به‌ندكراوی به‌لووچ 1

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چوار به‌ندكراوی به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی “عه‌یدو شه‌هبه‌خش”، “عه‌بدۆلغه‌نی شه‌هبه‌خش”، “عه‌بدۆلكه‌ڵریم قه‌نبه‌رزهی گورگیچ” و “سوله‌یمان شه‌هبه‌خش” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ به‌غی تۆمه‌تبار كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ له‌ زیندانی قزل حه‌ساری كه‌ره‌ج ڕاگیراون و له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی “عه‌مووزاد خه‌لیلی” به‌ “پێكهێنانی گرووپ و ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار و به‌ به‌غی مه‌حكووم كراون.