سێ هاووڵاتیی خەڵکی بۆكان بە ناوەکانی “کامڕان سوڵتانی”، “ڕەئوف شێخ مەعرووفی” و ” محەممەد فەرەجی” کە ساڵی ڕابردوو، لە ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆكان دەستبەسەر کرابوون، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ه بە “افساد فی‌الارض” تۆمه‌تبار كراون.
“کامڕان سوڵتانی”، “ڕەئوف شێخ مەعرووفی” و ” محەممەد فەرەجی” ساڵی له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری بۆكان لەلایەن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گواسترانەوە. ئه‌و سێ هاووڵاتیه له ماوه‌ی به‌ندكرانیاندا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و به مه‌به‌ستی دانپێدانان به تۆمه‌تی ساخته‌ی كوشتنی مه‌ئموورێكی ڕژیم به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دران. به‌پێی زانیارییه‌كان، وێڕای هه‌موو گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی، ئه‌و سێ به‌ندكراوه هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ڕه‌د كرووه و له ئێستادا له زیندانی بۆكان دا ڕاگیراون.