کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی ته‌حریم له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئورووپاوه‌ به‌ سه‌ر كۆماری ئیسلامی

سه‌پاندنی ته‌حریم له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئورووپاوه‌ به‌ سه‌ر كۆماری ئیسلامی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی مانگی جۆزه‌ردان، شۆرای یه‌كێتی ئورووپا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌شته‌مین به‌سته‌ی ته‌حریمی ئورووپا دژبه‌ كه‌سایه‌تی و ناوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ بۆنه‌ی پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ په‌سه‌ند كراوه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی شۆرای یه‌كێتی ئورووپا، “سه‌لمان ئادینه‌وه‌ند” فه‌رمانده‌ی یگان ئیمدادی پۆلیسی تاران و كه‌سێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ په‌روه‌نده‌ی “مریه‌م ئاروین” كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ زیندان گیانی به‌ختكردبوو به‌ لیستی ته‌حریمه‌كان ئیزافه كراون. هه‌روه‌ها ته‌حریمه‌ تازه‌كانی یه‌كێتی ئورووپا “سه‌عید مونته‌زری” وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم، “نادر مورادی” جێگری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌منیه‌ت، “محه‌ممه‌د ئاقامیری” ده‌بیری شۆرای باڵای فه‌زای مه‌جازی و دوو ڕێكخراوه‌ی “بۆنیادی تعاوه‌نی سپای پاسداران” و “بسیجی دانشجوویی” ئه‌گرێته‌وه‌.