کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی ته‌حریم به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئورووپا

سه‌پاندنی ته‌حریم به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن

یەکێتی ئورووپا ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سزای بەسەر شەش کەس و سێ دامودەزگادا بەهۆی بەشداریکردنیان لە بەرنامەی په‌هبادی كۆماری ئیسلامی و ڕۆڵیان لە گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیە سەپاندووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “محەمەد ڕەزا ئاشتیانی” وەزیری بەرگری و “ئیسماعیل قائان”ی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران و “ئەفشین خەواجەفەرد” جێگری وەزیری بەرگری و بەرپرسی ڕێکخراوی پیشەسازییە ئاسمانییەکانی وەزارەتی بەرگری سزا دراون.