ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ٧ به‌رپرسی نیزامی و ئئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیان خسته نێو لیستی گه‌مارۆكانیانه‌وه.
حكوومەتی بریتانیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پێنج بەرپرسی قه‌زایی و ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ته‌حریم كرد. هەر لەو پێوەندییەدا، “عەلی ساڵحی”، دادستانی تاران، “مەسعوود دۆرستی”، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری میترۆی تاران، “عەلیرەزا ئەدیانی”، بەرپرسی ڕێكخراوی ئایدیۆلۆژیی سیاسیی هێزی ئینتیزامی، “عەلی ئەکبەر جاویدان”، فەرماندەی ئینتیزامی هورمۆزگان و “حەسەن شەهرستانی”، فەرماندەی ئینتیزامی مازەندەران، گه‌مارۆ به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه. ئەم سزایانە بریتین لە بەستنی داراییەكانی ئەو کەسانە و قەدەغەی گەشتکردنیان بۆ بریتانیا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا، “مه‌جید ده‌ستجانی فه‌راهانی” و “محه‌ممه‌دمێهدی خانپور ئه‌ردستانی” دوو به‌رپرسی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی كه پلانیان بۆ تیرۆركردنی به‌پرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا دانابوو تاكوو تۆڵه‌ی قاسم سوله‌یمانی بكه‌نه‌وه، ته‌حریم كرد.